دوکاندارەکانی لەنگە وادەڵێن

سیستمی ئاگرکوژێنەوە کاری نەکردووە و گومانیان هەیە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

خاوەن دوکاندارەکانی لەنگەی هەولێر گلەییان لە سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی بازاڕەکە هەیە و دەڵێن کار ناکات، هەروها دەڵێن بۆڕی ئاوەکەیان کردووەتەوە، بەڵام ئاوی لێنەهاتووە.

بەشێک لە خاوەن دوکانە سووتاوەکانی لەنگەی هەولێر بە 964ـیان وت: ئێمە کە دوکانەکانمان دادەخەین و دەڕۆینەوە هەمیشە کارەبای دوکانەکانمان دەکوژێنینەوە، گومانمان هەیە لەوەی رووداوەکەی دوێنێ شەو سەرچاوەکەی شۆرتی کارەبا بووبێت.

داڕشتنەوە: میدیا گۆران

ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لیژنەی بۆ پێکهێنرا

ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لیژنەی بۆ پێکهێنرا