226 هەزار یەکە

سەرجەم یەکەکانى نیشتەجێبون تاپۆ دەکرێن

964+

وریا فەتاح

بە بڕیارێک سەرجەم یەکەکانى نیشتەجێبون تاپۆ دەکرێن، دەستەى وەبەرهێنانیش دەڵێت، لەمساڵدا زۆرترین مۆڵەتى وەبەرهێنان بە شارى هەڵەبجە دەدەین.

بەرگەشت ئاکرەیى، وتەبێژى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم بە 964ـى وت، “لە هەرێمى کوردستان 226 هەزار یەکەى نیشتەجیبون هەن کە مۆڵەتیان پێدراوە و زۆربەیان تەواو بوون و خاوەنەکانیان ئەوەى گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیا هەیە، دەتوانێت مامەڵەى تاپۆکردن ئەنجام بدەن”.

بە وتەى وتەبێژى دەستەى وەبەرهێنان، دواى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران، کە مۆڵەتپێدانى بە یەکەکانى نیشتەجێبوون راگرت، پلانیان هەیە ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەتى وەبەرهێنان بدەن، بە تایبەت لە کەرتى کشتوکاڵى و گەشتیارى و پیشەسازى.

دەستەى وەبەرهێنان لە بەرنامەیدایە، ئەمساڵ 200 پڕۆژە مۆڵەتى پێ بدرێت، وەک وتەبێژەکەشى دەڵێت: لەسەر راسپاردەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران زۆرترین مۆڵەتى پڕۆژە بە هەڵەبجە دەدەن.

هەرچەندە 13 سێکتەرى وەبەرهێنان بوونى هەیە، بەڵام بە وتەى بەرگەشت ئاکرەیى، سەرنجى تەواویان لەسەر کەرتى گەوشتیارى و پیشەسازى و کشتوکاڵییە، بەتایبەت لەو ناوچانەى کەم گەشەسەندون.

مۆڵەت بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرهـێـنـان لـە کـەرتـی نـی...

مۆڵەت بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرهـێـنـان لـە کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون راگـیـرا