ئێران دەستی کردووەتەوە

بەحرەین: سێ مووشەک و چەند درۆنێکی ئێرانیمان تێکشکاند

هەژان هادی

هێزی بەرگری بەحرەین رایگەیاند، ئێران بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر بەحرەین و ئەمڕۆ سێ مووشەک و چەند درۆنێکی ئێرانیمان تێکشکاند.

جگە لەم هێرشەی بەحرەین، ئەمڕۆ سوپای کوەیت رایگەیاند، ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی کوەیت و بەهۆیە چەند کەسێک بریندار بوون و زیان بەر فڕۆکەخانە کەوتووە و گەشتەکانیشیان راگرتووە.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام ئەوە لە جەژنی قوربانەوە دووەم جارە کە ئێران هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.