رێگاى هەولێر - دهۆک
لە سبەینێوە کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار
964+
وریا فەتاح
لە سبەینێوە بۆ ماوەى یەک هەفتە، بە شێوەى تێست کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاى هەولێر بۆ دهۆک دەکەونەکار، بەرزترین خێرایى رێگە پێدراویش بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
هاتوچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە سبەینێ سێشەممەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر بۆ دهۆک، لە بەرامبەر گوندی گەزنە تا پردی چەمە، دەکەونەکار.
بەپێى ئاگادارییەکە، لە سبەینێوە تا کاتژمێر 12:00ى شەوى، 4.3.2024، کامێراکان بە شێوەى تێست دەکەونە کار، بەڵام لەو کاتە بەدواوە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆدا.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر ئاماژەى پێکردووە، بەرزترین خێرایی رێگاپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاری کراوە.
کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان هەولێر و خەبات کەوتەکار