چایەکەیان بەتامە
دوو خوێندکار سێ جۆر چای کوردەوارییان لێناوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە رۆژی جیهانی خۆراک، زانکۆی سۆران پێنجەمین فێستیڤاڵی تەندروستی خۆراکی ساز کردووە و خوێندکارانی زانکۆکە بە خواردنی کوردەواری و جوتیارانیش بە بەروبوومی خۆماڵی بەشدارن
دوو خوێندکاریش بەیەکەوە سێ جۆر چای کوردەواریان لێناوە ئەوانیش چای (گوڵە بەیبون، مێخەک، هێل و دارچینی)
هۆنیا رەسوڵ و ئازیز ساڵح هەردووکیان چایەکانیان لێناوە دەڵێن، ئەم چایانە بۆ دڵ و دەروون خەو رێککردنەوە زۆر چاکن
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح