لە هەولێری پایتەخت

زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامی 100 مەتری و لەنگەی کۆن لادران

شۆڕش قادری

لە هەولێری پایتەخت زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامی 100 مەتری و لەنگەی کۆن لادران و شۆستەکان خەڵوەت و خاوێن کرانەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێک بڵاوکردووەتەوە کە شەوی رابردوو ئەنجام دراوە، شارەوانی دەڵێت، سەرجەم زیادەڕۆییەکانی چواردەوری پارکی سامی عەبدولڕەحمان و شەقامی 100 مەتری (32ی پارک) و بازاڕی لەنگەی کۆن لادران و رێکخرانەوە .

هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی شەش و شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی ئەنجامدراوە.