پلانى وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵى 2024

50 دەرفەرت بۆ ئەنجامدانی پرۆژە لە هەڵەبجە راگەیەندرا


محەمەد عومەر- هەڵەبجە

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە 50 هەل و دەرفەتی بۆ ئەنجامدانی پرۆژە لە سنوری پارێزگاكه‌ی راگەیاند.
پرۆژەکان زیاتر لە بواری کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی، بازرگانی و خزمەتگوزاری خۆیان دەبیننەوە.
زانیار حەمە نوری بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە ئامادەکارییان کردوە بۆ پلانی ساڵی 2024 کە بتوانن بە وردی ئەو پرۆژانە دەستنیشان بکەین كە هەڵەبجە پێویستییه‌تی.
وتیشی “کارئاسانی بۆ هەر وەبەرهێنێک دەکەین کە بیەوێت یەکێک لەو پرۆژانە له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئەنجام بدات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان بۆ ئه‌م 50 ده‌رفه‌ته‌ هەموو کارئاسانى و مامەڵەیەکی یاساییان بۆ ئەنجام دەدەن هەماهەنگیش دەبن لەگەڵ ئەو فەرمانگە و بەرێوەبەرایه‌تیانەی کە وەبەرهێن دەیەوێت کارەکەی رابپەرێنیت.
پێشتر 964 بە دواداچونی بۆ ئەو پرۆژانە کردبوو کە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا لە هەڵەبجە جێبه‌جێ كرابوون، بە جۆرێک لە نێوان ساڵی 2006 تاوه‌كو 2024 تەنیا نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان جێبه‌جێ كراون، بە قسەی بەرێوەبەری وەبەرهێنانیش، چاوەڕێن ئەم ساڵ له‌رێگه‌ى پلانى 2024 ـه‌وه‌ چەند پرۆژەیەکی دیکە لە هەڵەبجە ئەنجام بدرێن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن