فەردەی ئاردی بایەعی دەردەکەوێت - وێنە: 964
نانی لێکراوە و زۆرباشە
سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکان نێردرا
ئەحمەد مستەفا
سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکانی ئارد دابین کردووە لە چوارچێوەی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا، کۆمپانیای دابەشکردنی ئارد لە عێراق دەڵێ، ئاردەکە نانیان لێ تاقیکردووەتەوە کوالێتی زۆر باش بووە.
پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لە پارێزگا جیاجیاکاندا بەردەوامن، ئەمەش لەژێر سەرپەرشتی و بەدواداچوونی مەیدانیی تیمەکانی چاودێری و کوالێتی کە پێداچوونەوە بە بڕی بەرهەمێنراو و جۆری ئاردەکەدا دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.6.2026، موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دروستکردنی ئارد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، پشکنینی تاقیگەیی ورد ئەنجام دەدەن کە پشکنینی بایۆلۆجی و پشکنینی نانکردن “تاقیکردنەوەی هەویر” دەگرێتەوە.
ئەو وتی، چەندین سەردانی پشکنین لەلایەن تیمەکانی چاودێرییەوە بۆ ئاشەکان و دوکانی بریکارەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، نەجەف، دیالە، ئەنبار، موسەننا، مەیان و بەسرە ئەنجامدراون، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی جۆری بەرهەم و سەلامەتیی پرۆسەی دابینکردنەکە.
ئەنجامی پشکنینەکانی نانکردن کە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، بابل و دیوانییە ئەنجام دراون، شیاوی و گونجاوی ئاردە بەرهەمێنراوەکە و هاوتا بوونی لەگەڵ پێوەرەکانی نانکردن پشتڕاست دەکەنەوە، موحسین محەمەد وای وت.