"ئەگەر بینیتان ئاگادارمان بکەنەوە"
کشتوکاڵی مەخمور بەدوای “شمشاڵی شەیتان” دا دەگەڕێت
فەرهاد حەسەن
کشتوکاڵی قەزای مەخمور سەرجەم جوتیارانی سنوورەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەگەر لەهەر شوێنێک دەکەینەوە کە ئەگەر رووەکی داتورا کە بە “شمشاڵی شەیتان” ناسراوە پەیوەندییان پێوەبکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ لەناوی ببەن .
دەڵێت “ئەم رووەکە داتورا (Datura stramonium) کە بە “شمشاڵی شەیتان” یان “سێوی شەیتان” ناسراوە، لێرەدا چەند زانیارییەکی سەرەکی لەبارەیەوە دەخەینەڕوو، کە رووەکێکی زۆر ژەهراویە و مادەی کیمیایی مەترسیداری وەک ئەترۆپین و سکۆپۆلامین لەخۆدەگرێت کە هەموو بەشەکانی ژەهراوین بەتایبەتی تۆو و گەڵاکانی.
بە شێوەیەکی گشتی وەک گژوگیایەکی کێوی لە ناوچە جێهێڵراوەکان و کێڵگەکان و بەدرێژایی ڕێگاکان گەشە دەکات.
سەبارەت بە مەترسییە تەندروستییەکانی ئەم رووەکەش، کشتوکاڵ روونیکردووەتەوە کە خواردنی دەبێتە هۆی وەسوەسەی توند و لەدەستدانی هۆشیاری و وشکبوونەوەی دەم و فراوانبوونی بیلبیلەی چاو و لێدانی خێرای دڵ و دەتوانێت ببێتە هۆی مردن.