باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
بۆ جاری 12یهم كۆدهبێتهوه
ئهمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق چ بڕیارێك دهدات؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیاره ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جاری دوازدهیهم لەسەر سکاڵای دژ بە چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئهمڕۆ چوارشهممه 21.2.2024 بڕیارە دادگاکە لە بارەی هەڵوەشانەوەی ماددەکانی یەک، نۆ، 15، 22 و 36 لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار بدات.
ئەو ماددانە پەیوەستن بازنەکانی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لەناو یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
سکاڵاکە لە لایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تا ئێستا یازدە جار دانیشتنی تایبەت بە نادەستوریی ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخستووە.