لە سلێمانی
دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران
ژووری هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردنی بە مرۆڤ راگەیاند و دەڵێت، ویستویانە حەوت کەس بە قاچاخ بگوازنەوە و سنوور ببەزێنن.
تۆمەتبارەکان پاسپۆرتی تەزویر و ناسنامە و پلەی سەربازی ساختەیان بەکارهێناوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکسی بێ سەرەتایان پێبووە، کە دەستیبەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20.2.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964، دوو تۆمەتبارەکە حەوت کەسیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان شاردبووەوە، کە شەشیان پاکستانین و ئەوەی دیکەیان بەنگلادیشیە.
ئەو حەوت کەسەش دەستگیر کراون و پاسپۆرتی هەموویان لەگەڵ دەمانچەیەکی بێمۆڵەت دەستیبەسەردا گیراوە.
تۆمەتباران بە گوێرەی یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012ی هەرێمی کوردستان و 15ی جەوازات راگیراون.