نەوت و کانزاکانی هەولێر:
“ئۆتۆمبێلەکان بۆ وەرگرتنی بەنزین شەوان سەرە بگرن غەرامە دەکرێن”
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزکانی هەولێر دیمەنی سەرەگرتنی شەوانەی ئۆتۆمبێلەکان بۆ وەرگرتنی بەنزین لە پێش بەنزینخانەکان بە نەشیاو و نا شارستانی زانی و بڕیاریدا هەر شۆفێرێک ئەو کارە بکات غەرامەی دەکات.
لەگەل گرانبوونی بەنزین و غاز شەوانە شۆفێران لە نۆرەی بەنزین دەمانەوە شۆفێریش هەبوو دەگەڕایەوە بەڵەوە بەڵم لە شوێنی وەساتەکەی بەرد، دار ، وەبە یاخو کەلوپەلی دیکەی دادەنا بۆئەوەی کە بەیانی زوو ژاتەوە یەکسەر بچێتەوە شوێنەکەی خۆی.
نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەمرۆ یەكشەممە ئەم بریارەی دەرکرد بۆئەوەی نۆرەگرتنی شەوانە و مانەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا نەمێنێت، جەختیشی كردووەتەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێك لە نۆرە بەجێ بهێلدرێت ئەوا تیمی هاتووچۆ پێبژاردنی بۆ دەكەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن