درێسی ژمارە 10 لەبەردەکات

دواجار چیرۆکەکە کۆتایی هات و گرێبەستەکەی واژۆ کرد

964+

سۆما حەکیم زادە

رۆژنامەی ئیسپانی مارکا لە راپۆرتێکدا بە مانشێتی “ئێمباپێ، ئەو بۆمبەی کە تەقیەوە”، باسی گواستنەوەی ئەم ئەستێرە فەرەنسییەی بۆ یانەی ریال مەدرید کردووە.

چیرۆکی ئێمباپێ و پاریس کۆتایی هات و ئەم یاریزانە بەم نزیکانە بەدوای چیرۆکی سەرەکی خۆی و خۆشەویستییەکەی لە مەدریددا دەگەڕێت.

ئێمباپێ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی خۆی جێدەهێڵێت و وادیارە دوو هەفتە پێش گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژۆی کردووە و درێسی ژمارە 10 لەبەردەکات لە مانگی داهاتوودا.

رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئێمباپێ لە ریال مەدرید موچەیەکی باشی هەیە، بەڵام ئەو مووچە زۆرە نابێت کە لە پاریس وەریگرتووە هاوکات لە داهاتوودا موچەی ساڵانەی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ لە ریال وەردەگرێت.

پێداچوونەوە:فەهمی نەبی

ئێمباپێ لە کورسی یەدەگ بوو بەڵام ئینریکێ وەڵامی گومانە...

ئێمباپێ لە کورسی یەدەگ بوو بەڵام ئینریکێ وەڵامی گومانەکان دەداتەوە

پاریس ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ و هانده‌ران ئێمباپێ رابگر...

پاریس ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ و هانده‌ران ئێمباپێ رابگرێت