کەسێک سەرقاڵی مامەڵەیە لەرێگەی کارتی بانکیەوە. وێنە: ئاژانسەکان.
خۆشیان داوای ناکەن
هۆشداریی گرنگی بانکی جیهان بۆ مووچەخۆران؛ کارتەکانتان بە کەس مەدەن
ئەحمەد مستەفا
بانکی جیهان، بەشداری پڕۆژەی هەژماری من، ئاگادارکردنەوەیەکی ئاراستەی فەرمانبەران و مووچەخۆران کردووە و داوای لێکردوون بە وردی ئاگاداری زانیارییە بانکییەکانیان بن.
بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، کارتی بانکی، ژمارەی نهێنی PIN و کۆدی پشتڕاستکردنەوەی OTP، زانیاریی تایبەتی خاوەن هەژمارەکەن و نابێت بە هیچ کەسێک بدرێن، تەنانەت ئەگەر کەسەکە ناسیاو یان خۆی بە کارمەندی بانک بناسێنێت.
هەروەها باسی لەوەکردووە، تەنیا خاوەن کارت مافی بەکارهێنانی کارتەکەی هەیە و بانک هەرگیز داوای ژمارەی نهێنی یان کۆدی OTP ناکات.
بانکەکە داواشی کردووە ئەگەر کەسێک داوای ئەم زانیارییانەی لێکردن، دەستبەجێ ئاگاداری بانک بکەنەوە.