"لە ماڵێک لێبنرێ سێ ماڵ ئەولاتر بۆنی دەکەن"

برنجە بەتامەکەی زاخۆ پێگەیشت؛ دەنکی لە دەنکی نادرێ

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

برنجە بەتامەکەی زاخۆ پێگەیشت و دەنکی لە دەنکی نادرێ.

چوار جوتیاری بەئەزموونی ئاکرێ چوونەتە زاخۆ و لە تەنیشت رووباری خابور زەوییەکی بەربڵاویان کردووە بە برنج.

ئەو جوتیارانە چوار مانگە نازی برنجەکە دەکێشن و پێوەی مەشغوڵن.

برنجێکی بەتام و نازداریان لە جۆرەکانی سێ مانگی، سەدری، تەحالوف و میسری بەرهەمهێناوە.

حاجی مەهدی یەکێک لەو جوتیارانە بە 964ـی وت، “برنجەکەمان ناوازەیە و تام و بۆنی هێند خۆشە کە ئەگەر لە ماڵێک لێبنرێ، سێ ماڵ ئەولاتر بۆنی دەکەن”.

برنجەکە کیلۆی لە دوو هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە چوار هەزار و پێنج هەزار دینار.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری