سلێمانی
ژمارەیەک ماڵ لە ئەلبیسەکە بووەتە تاریکستان و دەشبی بڕۆن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ژمارەیەک ماڵ لە کارگەی ئەلبیسەکەی سلێمانی، لەم رۆژانەی رابردوو ماوەی مانگێکیان بۆ داناون تا خانووەکانیان چۆڵ بکەن و شوێن خانووەکانیان کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کڕیوویەتی.
دانیشتووانەکەی یانزە ماڵێک دەبن، دەڵێن هێشتا ماوەکەیان تەواو نەبووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە کارەبای لێ کوژاندوونەتەوە و شوێنەکەیان بووە بە تاریکستان.
خانووەکان لەسەر ئەو خێزانانە تاپۆ نییە، بەڵام ئەمان ماوەیەکی زۆرە لەوێ نیشتەجێن و دەڵێن، بێ قەرەبووکردنەوە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆن، کارەبا بڕانەکەش ئەوەندەی دیکە ئەوانی نیگەران کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا