پارێزگای سلێمانی

“بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکان بەکارمەهێنن”

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوە و ناوەوەی شار بەکارنەهێنن.

کەمێک پێش ئێستا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە ئەمشەودا بۆ ئەوەی دووچاری هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە و گرفت بۆ هاتوچۆ و بۆ تیمە فریاگوزارییەکان دروست نەکەن، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەو ناوەوەی شار بەکارمەهێنن.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، “هەموو تیمەکان ئەرکی پێویستی خۆیان جێبەجێدەکەن، هاوکارو پشتیوانیان بن”.

دوو رۆژە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شۆپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەستیپێکردووە بە قسەی کەشناسانیش تا هەفتەی داهاتوو ئەو باران بارینە بەردەوام دەبێێت.

بەهۆی زۆری بارانەکە و بەخوڕ لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو تیمەکانی فریاگوزاریش لە سلێمانی و هەولێر و گەرمیانێش لە حاڵەتی ئامادە باشیدابوون.

باران تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

باران تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت