ئۆتۆمبێل بە ئاسانی هاموشۆ دەکات
عارەبانە و دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورە لە سلێمانی رێکخرانەوە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
عارەبانە و دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورە لە سلێمانی رێکخرانەوە و ئۆتۆمبێل بە ئاسانی هاموشۆ دەکات.
ئەو شەقامانەی دەورووبەری مزگەوتی گەورە لە رۆژانی پێش جەژنی رەمەزان هێند قەرەباڵغ بوون، ئەگەر دەرزیت هەڵاویشتایە نەدەکەوتە سەر عەرز لەبەر جموجۆڵی زۆری هاوڵاتیان و عارەبانە و دەستگێڕەکان، بۆیە ئۆتۆمبێل نەیدەتوانی هاموشۆ بکات و بەتایبەتیش شەقامی دەبۆکە کە دەچێتەوە سەر جادەی مەولەوی، بەتەواوەتی داخرابوو.
بەبڕیارێکی هاوبەشی قایمقامیەت و شارەوانی سلێمانی دەستگێڕ و عەرەبانچییەکان بەجوانی رێکخراونەتەوە و براونەتە قەراغی شەقامەکان، نزیکەی هەفتەیەکە شەقامی دەبۆکە کراوەتەوە و ئۆتۆمبێڵ بەباشی دەتوانێ هاتوچۆ بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری