"وشکەساڵی تێپەڕی"

باران تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

توانا نەقی

دوو رۆژە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شۆپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەستیپێکردووە بە قسەی کەشناسانیش تا هەفتەی داهاتوو ئەو باران بارینە بەردەوام دەبێێت.

بەهۆی زۆری بارانەکە و بەخوڕیی لە دوێنێ شەوەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو تیمەکانی فریاگوزاریش لە سلێمانی و هەولێر و گەرمیانێش لە حاڵەتی ئامادە باشیدابوون.

سیروان ساڵح شارەزای کشناسی بە 964ـی وت، وەستانی باران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کاتییە، شەپۆلە بەهێزەکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لەم دوای نیوەڕۆ و شەوەوە چاوەڕێ دەکرێت بارانێکی ئێجگار زۆر ببارێت لەسەرجەم ناوچەکان و بەتایبەت لە گەرمیان.

وتیشی، شەپۆلەکە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و بەس بەم بارانە زیاتر لە 100 ملم باران لە گەرمیان دەبارێت و هیچ مەترسییەک لەسەر وشکە ساڵی نەماوە و ئەو بابەتە تێپەڕیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە و شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی و رۆژی هەینیش چەقی قوڵایی کاریگەری شەپۆلەکەیه، ئەگەر هەیە ناوبەناو تاوە بارانێکی زۆرو مێژوویی ببارێت و لافاوی زۆر و لە ناکاو دروست بێت، بۆیە ئاگاداربن رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، سیروان ساڵح وای وت.