رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە
بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەمڕۆ لە هەولێر 36 ئۆتۆمبێل لە ژێر ئاو دەرهێنراون
964+
ژووری هەواڵ
پەنگخواردنەوەی ئاوی باراناو لە ژێر پردی سەیداوەی هەولێر، 11 ئۆتۆمبێلی کرد بە ژێر ئاوەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دانە بەدانە ئۆتۆمبیلەکانیان دەهێنایە دەرەوە.
تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوتووەتە ژێر ئاو
کاریگەری بارانی بەخوڕ هەر بەوە نەوەستا، بەکۆی گشتی 36 ئۆتۆمبێل ئەمڕۆ لە هەولێر لەژێر ئاو دەرهێنراون، بە وتەی کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بێت بۆ 964، ئەمڕۆ 11 گەڕەکی هەولێریش داوای بە هاناوەچوونیان کردووە و ئاو چووەتە ژمارەیەک ماڵەوە،
بەرگری شارستانی: 11 گەڕەکی هەولێر پێویستی بە فریاکەوتن بووە
بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى گۆمەسپان، رێگاى کاتى هاتوچۆى بەنداوى گۆمەسپان ژێر ئاو کەوت، ئەو رێگایە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە.