ئەوێشیان خۆش دەوێت

کوردانى بەریتانیا بیرى کوردستان دەکەن

بڵند عەلی – لەندەن

دەردى غەریبى کوشندە و گرانە، لە ئەدەبیاتى کوردى چەندین هۆنراوە و گۆرانى بۆ غوربەت نوسراوە و وتراوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە غوربەت خەریکە دەبێت بە نیشتمانى پەناهەندەکان.

مایکى 964 لە ناوچە جیاوازەکانى بەریتانیا، گفتوگۆى لەگەڵ ئەو کوردە تاراوگەنشینانەکە کردووە کە ساڵانێکە لەو وڵاتە دەژین و چەند پرسیارێکى ئاراستە کردوون، بەتایبەت لە بارەى بیرکردنى کوردستان و خۆشەویستى بەریتانیا.

زۆربەى تاراوگەنشینان، بیرى کوردستان دەکەن، بەڵام نایشارنەوە کە بەریتانیا وەک نیشتمانى دووەمیانە و خۆشیان دەوێت.

هەرچەندە زۆربەیان هاوڕان لەوەى کە ئەوان گەیشتوونەتە قۆناغێک نە دەتوانن بە یەکجارى بگەرێنەوە کوردستان و نە لەوێش بە تەواوەتى ئاسودەبن و بیرى کوردستان نەکەن.

قسەو باسەکانیان جیاوان، وەڵامەکانیشیان بۆ پرسیارە جیاوازەکان هەروا، باشترە خۆتان گوێیان لێبگرن.