لە هەولێر
کوڕێک 5 دەفتەر دۆلار دەکاتە دیاری بۆ کەپڵەکەی
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خۆشەویستیە و بازاڕی گوڵ فرۆشان بەرناکەوێت، گوڵفرۆشێکی شاری هەولێر دەڵێت: لەدوێنێوە نزیکەی 12 هەزار گوڵمان فرۆشتووە، خەڵک دیاری جیاواز پێشکەشی خۆشەویستانیان دەکەن، دیارترینیان دیاری کوڕێکە بۆ کەپڵەکەی کە بڕی 5 دەفتەر دۆلاری بۆ کردووە بە دیاری، جگە لەو پیاوێکە سویجی ئۆتۆمبێلی مارسیدس پێشکەش بە هاوژینەکەی دەکات.
داڕشتنەوە: میدیا گۆران