دوو دوکتۆر

نهێنیەکانی دەروونی مرۆڤ و ئەوەی لە رووی دەروونییەوە بەسەریدا دێت

964+

ژووری هەواڵ

نەخۆشییە دەروونیەکان زۆر بەڵام هێشتا ئەو تەسەورە دروست نەبووە کە پێویستە هەموو کەس یان ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیەکی دەروونی دەبن دەبێت راوێژ بە پزیشکی پسۆر بکە.

دکتۆر سامان شەریف پسۆری نەخؤشیە دەروونیەکان لە بەرنامەی دوو دوکتۆر دەڵێت، دەروون بەشێکی جیانەکراوەیە لە جەستە و دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا مرۆڤ دەروونی تێکبچێت.

ئاماژەی بەوەکرد، وشەی شێتی زانستی نییە و نابێت بەکار بهێنرێت چونکە هەر نەخؤشییەکی دەروونی ناوی خۆی هەیە، بەڵام ئەو کەسەشی تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت هۆکاری خۆی هەیە.

لە بەسێکی بەرنامەکە بەسی ششتنەوەی مێشک دەکات و دەڵێت بەڵێ بۆی هەیە غەسل دەماغ بۆ کەسێک بکرێت بەتایەبەت ئەوە لە زیندانەکان و بۆ هەندێک مەبەست بەکار دەهێنرێت.

سەبارەت بە جن دکتۆر سامان روونیکردەوە، شتێک نییە بەناوی ئەوەی کە جن بچێتە لەشی مرۆڤەوە، تەنانەت بینینی تارمایش لە تاریکی هەر مێشکی مرۆڤەکە خۆیەتی ئەو بڕیارە دەدات.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەمجارەی دوو دوکتۆر:
– دەروون بەشێکی جیانەکراوەیە لە جستە
– بۆچی مرۆڤ دەروونی تێکدەچێت؟
– مرۆڤ بۆچی شێت دەبێت؟
– لە بەر نەبوونی زانیاری وشەی شێت بەکار دەهێنن
– نەخۆشییە قورسە دەروونیەکان توانای داهێنان ناهێڵن
– ئایا جنۆکە مرۆڤ شێت دەکات؟
– جن ناچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە
– دڵسافی و باش بوون یەکسان نییە بە نەخۆشی دەروونی
– دەکرێت غەسل دەماغ بۆ مرۆڤ بکرێت
– ترس نەخۆشیەکی دەروونیە
– رق و تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر بەخشندەیی
– مێشک ناتوانێت هیچ کەسێک بە تەواوەتی بسڕێتەوە
– لە زانستی دەروونیدا کارما چییە؟
– خەونبینین لە رووی دەرونییەوە .
– لە خۆبایی بوون لە نەقسەوە دێت
– مێشک دەتوانێت فێڵ لە خاوەنەکەی بکات
– دەنگی باران و شەپۆلی ئاو دەروون ئارام دەکەنەوە
– شەرمی خەڵک لە پزیشکی دەروونی