سەیارە بەسەر خۆڵەکەدا بڕوا سەلامەتترە

جادەی قەیوان لە سلێمانی وێرانە و هەر بەناو قیرە

دیلان محەمەد – سلێمانی

جادەی قەیوان لە سلێمانی وێرانە و هەر بەناو قیرە، سەیارە بەسەر خۆڵەکەدا بڕوا زۆر سەلامەتترە.

لەبەر ئەوەی سەیرانگای کونەماسی لە رێگای قەیوانەوە نزیکترە، هاوڵاتیان و گەشتیاران لەوێوە دەچنە سەیرانگاکە و رۆژانە و بەتایبەتیش رۆژانی هەینی زۆر قەرەباڵغە، رێگاکە چەند ساڵێکە قیر کراوە و تاوەکو ئێستاش نۆژەن نەکراوەتەوە، بۆیە ئەگەر خەمێکی لێ نەخورێ، رەنگە رووداوی هاتوچۆی مەترسیداری لێ بکەوێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری