هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو
داوا ده‌كرێت ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێته‌وه و سودانیش ئاماده بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی “حقوق” له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماده بێت.
سعود ئه‌لساعدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، شه‌وی رابردوو داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه له هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، ئاماده بێت.
ئه‌لساعدی داوا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار بدرێت و سنوورێك بۆ بۆردومان و هێرشه‌كانی ئه‌مریكا دابنرێت.
شه‌وی رابردوو لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، دەرکەوت دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەن و کوژراون، یه‌كێك له‌وان ئه‌بوباقر ئه‌لساعدی بوو، كه ناوی راسته‌قینه‌ی وسام محەمەد سابیر ئەلساعدییه و یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای عێراقی.
ئه‌مریكا به‌رپرسیارییه‌تیی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، كه به درۆن ئه‌نجامدراوه.