ئەمەریکا پرۆسەی پەراوێزخستنی ئێرانی دەست پێکرد
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا: هەموو خوێنبەرە ئابوورییەکانی ئێران دەپچڕێنین
ژووری هەواڵ
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی ”پەراوێزخستنی ئابووری” ئێرانی دەست پێکردو هەر وڵاتێک پاڵپشتی ئێران بکات ئەو سزایانە دەیگرێتەوە.
سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی ترەمپ ئەم هەڵمەتەیان دەست پێکردووەو هەموو ئەو کۆمپانیاو کەشتیگەلانە دەگرێتەوە کە واشنتن بە ”کەشتیگەلی سێبەر”ی ئێران ناویان دەبات.
سزاکانی سەر ئێران پێنج بواری سەرەکی دەگرێتەوە:
سامانە دیجیتاڵییەکان
تەکنەلۆژیا
زێڕ
کەرتی فڕۆکەوانی
گواستنەوەی دەریایی
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێت: هەموو ئەو وڵاتانەی ئاسانکاری دەکەن بۆ بەقاچاغبردنی نەوتی ئێران و رێگە دەدەن بانکەکانیان بۆ بەرژەوەندی ئێران بەکاربێت و پارەی ئێران سپی دەکەنەوە، دەبێ ئەو چالاکیانە بوەستێنن بۆ ئەوەی سزا نەیانگرێتەوە.