شارەزوور

لە یادی مەولودا 1000 لەفەی بەخشیوە و کردوویەتی بە خێر

بڕوا مەجید – شارەزوور

لەفە فرۆشێک لەشارەزوور بە بۆنەی مەولود و یادی لەدایکبونی پێغەمبەرمان (د،خ) ئەمڕۆ هەزار لەفە بەبێ بەرامبەر بەهاوڵاتیان دەبەخشێت.

سۆفی عەبدوڵا ئەو گەنجەی شارەزوورە لە ناوبازاڕی قەزاکە پیشەی لەفە فرۆشیە، رۆژانی ئاسای 300 لەفە دەفرۆشێت ئەمڕۆ بڕیاری داوە 1000 لەفە ببەخشێت.

ئەو بە 964ـی وت، تا خواردنیان بمێنێت دەیبەخشن و دەینێرنە ماڵەکان و لەم رۆژە پیرۆزەدا ئامانجیان زیندوکردنەوەی سونەتی پێغەمبەری ئیسلامە بۆ یارمەتیدانی فەقیران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی