بۆچی لە جامی ئاسیا بەشدار نەبوو؟
ئه‌مجه‌د عه‌توان تاهه‌تایه سڕ كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دا یاریزانی عێراق و یانه‌ی زاخۆ ئه‌مجه‌د عه‌توان به دوورخستنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تا هه‌تایه سزا بدات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه پاسپۆرته‌كه‌ی ته‌زویره.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له به‌غداوه رایگه‌یاندووه، ئه‌مجه‌د عه‌توان دوو رێكه‌وتی جیاوازی له‌دایكبوونی له‌سه‌ر پاسپۆرتی ئێستای و پاسپۆرتی كۆنیدا هه‌یه، بۆیه فیدراسیۆنی ئاسیا تێبینیی ئه‌مه‌یان كردووه و ئه‌و سزا قورسه‌یان داوه و پێیان وایه ته‌زویر هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه به‌شدارینه‌كردنی ئه‌مجه‌د عه‌توان له جامی ئاسیا به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بابه‌تی پاسپۆرته‌وه بووه.
ئه‌مجه‌د عه‌توان یاریزانی یانه‌ی زاخۆیه و تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.