بەهۆى ژیرى دەستکردەوە

فەرهاد پیرباڵ بۆ 964: دەبێت چوار وەزارەت بیر لە داهاتووی کتێب و خوێنەر بکەنەوە

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و رۆماننووس، لە میانی بەشداریکردنیدا لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ قسەی بۆ 964 کرد و رایگەیاند، بەهۆی پێگە سنوورییەکەیەوە، هەر چالاکییەکی رۆشنبیری و بازرگانی بۆ زاخۆ گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە.

دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە بەشداریی 100 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە کراوەتەوە و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت، لەم پێشانگایەدا جگە لە چوار پارچەی کوردستان، لە 15 وڵاتی جیاجیاوە بەشدارییان تێدا کردووە و کتێبیان بۆ زاخۆ هێناوە.

فەرهاد پیرباڵ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری 964ـیشدا لەبارەی ئەوەی زیرەکیی دەستکرد چی لە داهاتووی خوێنەر و کتێب دەکات، پیرباڵ ئاماژەی بە بەرپرسیارێتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و وتی: “ئەوە دەبوو ئەو پرسیارە وەزارەتەکانی پلاندانان، پەروەردە، خوێندنی باڵا و رۆشنبیری وەڵامی بدەنەوە، ئیشی ئەوانە بیر بکەنەوە بۆ ئەوەی دوانەکەون و بزانن دوای چەند ساڵی تر چی روودەدات.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح