هەواڵی زیاتر

مشک و جرج بوون بە داعش و فرۆشتنی شامپۆ سەوزەکە راگیراوە

964+

ژووری هەواڵ

زیاتر لە 15 جوتیاری ناحییەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ بە دەست جرج و مشکەوە هاواریان لێهەسەتاوە، دەڵێن دەچنە ناو گەنمە چێندراوەکەیان و ناهێڵن گەشە بکات.
عەلو هەرکی، یەکێک لەو جوتیارانەیە، بە 964ـی وت، ساڵانی رابردووش مشک هەبووە بە رێژەی کەم، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ دەیبینن وێنەی نەبووە و دەڵێت، “ئەو جرج و مشکانە لە داعش خراپترن بۆ ئێمە”.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی قەزاکە، دەڵێن کەمتەرخەمی جوتیارەکانی تێدایە، چونکە دەبێت زەوییەکە باش بکێڵدرێت پێش چاندن و دەرمانڕێژ بکرێت.
بەڵام بە وتەی خۆیان پشت لە جوتیارەکان ناکەن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ ناردوون.

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژراوە و تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن هۆکاری کوژرانەکەی چییە.
کوژراو ناوی “ر.م.س”ـە و تەمەنی 37 ساڵە و بە پێی وتەی کەسوکارەکەی دوێنێ دووشەممە کوژراوە.
964 قسەی لەگەڵ چەند کەسوکارێکی ئەو گەنجە کرد، رازی نەبوون ناویان بهێندرێت و وتیان، “ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە ئەو گەنجە لە فەڕەنسا دەژیت”.
سەبارەت بە هۆکاری کوژرانیشی وتیان، “تا ئێستا بۆیان رووننەبووەتەوە چۆن کوژراوە، بەڵام رەنگە بە هەڵە کوژرابێت و چاوەڕێ دەبین تا هۆکاری کوژرانی کوڕەکەمان وەردەگرین”.
کەسوکارەکەی سبەینێ لە شاری هەولێر پرسەی بۆ دادەنێن، دەشڵێن “ئامادەکاری دەکەین بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی”.
گوندی کونەفلوسە سەر بە ناحییەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیەیە.

دوای ئەوەی لە هەولێر و سلێمانی دوو کەس بە وتەی خۆیان بە شامپۆیەکی داواکراو سەر و دەموچاویان ئاوساو تووشی حەساسییەت بوون، لە ئێستادا قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشتنی راگرتووە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو شامپۆیەیان لە دوو دوکان بینیوە و پسوڵەیان بۆ کردوون و فرۆشتنەکەیان راگرتووە.
بە وتەی ناوبراو، نموونەی شامپۆکەیان ناردووەتە تاقیگە و تا دەرچوونی ئەنجامەکەی نابێت هیچ دوکاندارێک ئەو شامپۆیە بفرۆشرێت.
شەوی شەممەی رابردوو 3.2.2024 کەسێک لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند بەهۆی بەکارهێنانی شامپۆیەکی قژڕەشکردنەوەوە تووشی حەساسییەت بووە و بەهۆیەوە سەروچاوی ئاوساوە، چەند رۆژێک دواتریش کەسێک لە هەولێر وتی بە هەمان شێوە و بە هەمان شامپۆ تووشی حەساسییەت بووە.

964 بەرنامەیەکی لەگەڵ دکتۆرێکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست لە هۆڵەندا ئەنجام داوە، دەتوانن لە پەیج و پلاتفۆڕمەکانی 964 بینەری بن تا بتوانن خۆتان بپارێزن