"کچەکانم مێردەکانیان ناهێڵن سەردانم بکەن"
25 ساڵە جەڵتە لێیداوە و ئێستا لە خانەی بەساڵاچوونەوە بە دڵێکی پڕەوە جەژن دەکات
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
جەژنی خانەی بەساڵاچووان جیاوازە و قسەکانی ئەم دایە حاجییە ناخ دەهەژێنێت، بە گریانەوە یەکەم رۆژی جەژنی کرد و بیری خێزانەکەی دەکات.
لە یەکەم رۆژی جەژن 964 خانەی بەساڵاچووانی لە یاد نەکرد، دایکێک لەوێ کە خاوەنی حەوت منداڵ بووە و ئیستا سێ منداڵی لە ژیاندا ماوە، کوڕێک و دوو کچی لە ژیاندا ماوە، رۆژەکانی لەوێ دەکاتەوە و بە دەکەم گریانەوە جەژنی کردەوە، چیتر لەگەڵ خێزانەکەی جەژن نەکات و نانی بەیانیان لەگەڵ ناخوات.
بە وتەی قسەکانی دایە حاجییەکە بە دەم گریانەوە دەڵێت:”مێردی کچەکانم رازی نین کچەکانم بێن” و سەردانم بکەن، هاوکات دەڵێت ساڵێکە نەهاتوون و پەیوەندیشیان پێوە نەکردووەم.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون