حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: ئەگەر رێگا بە بن غەفیر بدرێت “قودس ئاگر دەگرێت”

ژووری هەواڵ

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: ئەگەر رێگا بە ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بدرێت لە مانگی رەمەزان قودس بەڕێوەببات، ئەوا ناوچەکە ئاگر دەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باڵیۆزی نوێی ئیسرائیلی لە مۆسکۆ بانگهێشتکرد، بەهۆی بەیانامەیەک کە تێیدا بێ رێزی بە هەوڵەکانی رووسیا کردووە سەبارەت بە ئازادکردنی دیلە ئیسرائیلیەکان لە دەستی حەماس.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پێویستە رێزی یاسای نیو دەوڵەتی مرۆیی بیگرێت و ئیسرائیل رێگا بدات هاوکارییە مرۆییەکان بنێردێنە غەزە.

سەرچاوە یەمەنییەکان دەڵێن، هێرشەکانی ئەم دوو رۆژەی ئەمریکا و بەریتانیا بووە هۆی کوژرانی 40 چەکداری حوسی لە یەمەن.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەڵێن: بەردەوام دەبین لە پشتگیریمان بۆ رێکخراوی ئەونروا کە بەرپرسیارییەکەی زیادی کردووە، بەتایبەت لەم دۆخە کارەساتبارەی غەزە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا 356 ئەفسەر و سەرباز چارەسەر وەردەگرن و لەژێر چاودێری تەندروستیدان، 25 ئەفسەریش برینەکانیان سەختە.