هه‌ولێر
دوو كرێكاری برا گیانیان له‌ده‌ست دا
964+
رێباز یونس
موقه‌ده‌م شاخه‌وان سه‌عید وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی وت، دوو كرێكار، كه برای یه‌كترن و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن، ئه‌م ئێواره‌یه‌ی پێنجشه‌ممه 22.10.2026 له كۆگایه‌كی سه‌ر رێگای گوێڕ به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
كرێكاره‌كان خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن به ناوه‌كانی مه‌حمود ساڵح حه‌مه‌دئه‌مین شێخۆ، له‌دایكبووی 1995 و عه‌بدولكه‌ریم ساڵح حه‌مه‌دئه‌مین شێخۆ، له‌دایكبووی 1998.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكیی دادی هه‌ولێر بۆ 964ی پشتڕاستكرده‌وه، كه ته‌رمی هه‌ردوو كرێكاره‌كه به‌ره‌و پزیشكی دادی به‌ڕێوه‌ن و توێكارییان بۆ ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئیسماعیل، برای ژنی یه‌كێک له كرێكاره‌كانه و به 964ی وت، ئه‌وان دوو مرۆڤی باش بوون و كاسب بوون و كاری بۆیاخیان ده‌كرد، ژنیان هه‌یه و به هه‌ردووكیان پێنج منداڵی بچووكیان هه‌یه.
وتیشی، یه‌كێك له براكانیان هه‌واڵی پێداین به رووداوه‌كه و هاتووین بۆ پزیشكی داد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا