کەس خۆى ناکات بە خاوەنى

ئامێرێکى بیرهەڵکەندن دەستى بەسەردا گیرا

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، ئامێرێکى بیرهەڵکەندن دەستیبەسەردا گیرا و وتەبێژى پۆلیسى دارستانیش دەڵێت، هاوڵاتیان هاوکارن و ئاگاداریان دەکەنەوە.

فەرمان عومەر، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە بە 964ى وت،”شەوى رابردوو، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان، لە نێوان هەردوو گوندى شەکرانى و تەپى سەفا، دەستیان بەسەر ئامێرێکى بیرهەڵکەندندا گرت”.

هیچ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام بە وتەى فەرمان عومەر، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ خاوەنى زەوییەکە دەرچووە.

بە وتەى وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە، هاوڵاتیان هاوکارن و لە حاڵەتى هەڵکەندنى بیرى نایاسایى ئاگاداریان دەکەنەوە.

تەنیا لە ماوەى هەفتەیەکدا، ئەوە دووەمین حاڵەتى دەستبەسەرداگرتنى ئامێرى هەڵکەندنى بیرى نایاساییە لە سنوورى هەڵەبجەدا.

چارەنووسی ئامێرەکانی بیر هەڵکەندن چی لێ دێت؟

چارەنووسی ئامێرەکانی بیر هەڵکەندن چی لێ دێت؟