دیسان دەمی ترەمپ لەخۆی دەکاتەوە
پاپای ڤاتیكان شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران بە ناڕه‌وا دەزانێت
فەرهاد حەسەن
پاپای ڤاتیكان، جارێکی دیکە باسی شە‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی دژی ئێران کرد‌و به ناڕه‌وا وه‌سفیكرد و دەشڵێت، شه‌ڕی دادپه‌روه‌رانه پێشتر بوو كه مرۆڤه‌كان نه‌یانده‌توانی ئه‌و چه‌ك و توانا وێرانكه‌رانه‌ی ئێستایان هه‌بێت.
پاپا لیۆ چوارده‌هه‌م پاپای ڤاتیكان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتی گه‌شته‌كه‌یدا له رۆماوه بۆ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی، لە وەڵامی رۆژنامه‌نوسێكدا وتی “شتێك نییه به ناوی شه‌ڕێكی دادپه‌روه‌رانه”.
پرسیاری رۆژنامەنووسەکە لە له پاپا لیۆ چوارده‌هه‌م ئەوەبوو کە جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی به‌رگریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا دژی تاران، بانگه‌وازی بۆ تیۆری “جه‌نگی دادپه‌روه‌رانه” كردووه، لێی پرسیوە ئایا ده‌كرێت شه‌ڕ له دژی ئێران به شه‌ڕێكی دادپه‌روه‌رانه هه‌ژمار بكرێت؟
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه تیۆری شه‌ڕی دادپه‌روه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا، بۆ سه‌رده‌مێك كه مرۆڤه‌كان نه‌یانده‌توانی ئه‌و چه‌ك و توانا وێرانكه‌رانه به خه‌یاڵدا بهێنن كه مرۆڤ ئه‌مڕۆ خاوه‌نییه‌تی.
له‌م دواییانه‌دا پاپا، له‌لایه‌ن دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا بەتایبەتیش کاتێک لە رۆژی 12.4.2026 پاپا داوای كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی له دژی ئێران كرد و ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و وتی، “ته‌نانه‌ت ناوی پیرۆزی په‌روه‌ردگار، خودای ژیان، ده‌كێشرێته ناو وتاره‌كانی مردنه‌وه، به‌سه په‌رستنی خود و پاره، به‌سه نیشاندانی هێز، به‌سه شه‌ڕ”.