حاسڵاتی رۆژ
سوپای پاسداران داوا دەکات هێرش نەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا
+964
ژووری هەواڵ
ئێران لە نوێترین راگەیەندراویدا دهڵێن، بەڵێن بێت هێرش بکەینە سەر هەر لایەنێک کە هێرش بکاتە سەر خاک و هاونیشتیمانیان، ئهم لێدوانه دوای ههڕهشهكانی ئهمریكا دێت، كه بهنیازن تۆڵهی هێرشهكهی سهر بنكهكهیان له سنووری ئوردن – سوریا بكهنهوه.
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگهیاند، 5 هێرشی سەربازییان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان.
سوپای پاسدارانی ئێران داوا لە میلیشیاکان دەکات چیتر بنکەی سەربازی ئەمریکی لە سوریا نەکەنە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی نەرویج رایگهیاند، پێویستە ئەو وڵاتانەی کە چەک هەناردە دەکەن بۆ ئیسرائیل، هەڵسەنگاندن بکەن لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە کۆمەڵکوژی.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکیان لە جۆری ئێف-16 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لە کۆریای باشوور کەوتەخوارەوە و تێکشکا.
رۆژنامهی ئورشهلیم پۆست بڵاویكردهوه، ناتانیاهۆ پلانێکی هەیە لەماوەی 4 چوار ساڵدا دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێت.