لە جوملە فرۆشێکی کەرکوک

ئەو دوو کرێکارەکەی جام کەوت بەسەریاندا، باش نەجاتیان بوو

کاروان ساڵحی – کەرکوک

خەڵکێکی زۆر بە کاغەناز سەرقاڵی دەرهێنانی دوو کرێکار بوون، کە ئەم ئێوارەیە لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک جامی گەورە لە دوکانێکی جوملەدا کەوتبوو بەسەریاندا.

ئەم دیمەنە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پڕ کردبوو، جامە گەورەکان کەرت و پەرد ببون بەسەر کرێکارەکاندا، هەرچۆن بێت کاغەناز بەکارهێنرا و دەرهێنران، دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمشەو 3.9.2026، سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، تەندروستی ئەو دوو کرێکارەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە جێگیرە و یەکێکیان 42 ساڵ تەمەنیەتی و ئەوی ترییان 28 ساڵە.

بە گوێرەی دیمەن و قسەی خاوەنکارەکە بێت، ئەم یەکمجارە ئەو حاڵەتە بەو شێوازە نامۆیە رووبدات لە دوکانەکەیدا و وتی، هەردوو کرێکارەکەم ئەزموونیان لەگەڵ کارەکە هەبووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا