تا دێت بەرزتر دەبێتەوە
لە هەولێر لیترێک بەنزین گەیشتە 2700 دینار
وریا فەتاح
سەرەڕای هەوڵ و رێنماییەکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخى بەنزین، بەڵام نرخەکەى لە شاری هەولێر رۆژ بە رۆژ روو لە بەرزبوونەوەیە و ئەمشەویش نرخەکان ریکۆردێکی نوێیان تۆمارکرد.
بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەمشەو نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی جۆرەکان بەم شێوەیەی لێهاتووە:
یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ: 1625 دینار
یەک لیتر بەنزینی موحەسەن: 2250 دینار
یەک لیتر بەنزینی سوپەر: 2450 دینار
تەنانەت نرخى بەنزینى سوپەر لە بەنزینخانە گەڕۆکەکان بۆ هەر لیترێک 2700 دینارە.
ئەم بەرزبوونەوە بەردەوامە لە کاتێکدایە، کە پێشتر حکومەت چەندین بڕیار و رێکاری بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەرکردبوو، بەڵام تا دێت نرخى بەنزین زیاتر بەرز دەبێتەوە.