964+
ئەى لە هەولێر و سلێمانى؟
لە دهۆک باران دەبارێت
وریا فەتاح
ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنورى پارێزگاى دهۆک نمەباران دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و لە هەندێ ناوچەش بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، پێشبینیش دەکرێت باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا دەستپێبکات.
هەر بەپێى پێشبینییەکان، لە ناوچە شاخاوییەکان سنورییەکان و بەرزەکان، بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرماش 2 بۆ 3 پلەى سیلیزى، بەرز دەبێتەوە.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێشەوە، پێشبینیکراوە، هەر وەک ئەمڕۆ ئاسمان لە هەندێ کات و شوێن هەور و نیمچە هەوربێت و لە ناوچا شاخاوییە سنورییە بەرزەکانیش، بەفر ببارێت.
لە بارەى بارانیشەوە، لە کاتەکانى دوا نیوەڕۆدا لە پارێزگاى دهۆک نمە باران دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14
سلێمانی: 13
دهۆک: 10
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 14
زاخۆ: 9
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17