هەڵەبجە
پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی ژینگە لادرا و دایکی بە حەسرەتەوە باسی دەکات
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دایکی شەهیدی ژینگە بە دڵی پڕەوە شانازی بە شەهیدبوونی کوڕەکەیەوە دەکات و دەڵێت لە پێناوی نیشتیمان شەهید بووە، ئەمڕۆش پەردە لەسەر وێنەی کوڕەکەی لە دەروازەی هەڵبجە لادرا.
محەمەد شێخ حەیدەر ساڵێک پێش ئێستا لە ئاگرەکەی سازان لەگەڵ گەنجێکی خۆبەخشدا هەردووکیان گیانیان لەدەستداو و شەهید بوون.
حەسیبە کەریم، دایکی شەهید محەمەد باسی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت، ”جێگەی شانازیمە کە لە پێناو نیشتیمان شەهید بووە و هەموو رۆژێک شانازی پێوەدەکەم، بەڵام ئەوەندە دڵم پڕە ناتوانم هیچ بڵێم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی