باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت

ئەمریکا بانکی هودای عێراقی خستە لیستی سزاکانی

964+

فەهمی نەبی

بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ بە تۆمەتی سپیکردنەوەی دۆلار بانکی هودای عێراقی خستە لیستی سزاکانیەوە.

ئالینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر تۆڕی X تویتێکی کردووە و نووسیوەیەتی، “بانکی هودا لەرێگەی دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی و پاڵپشتیکردنی رێکخراوی تیرۆرستی بەدیاریکراوی رێکخراوی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سزای دارایی بەسەر بانکەکە و بەڕێوەبەرەکەی سەپاندووە”.

بالێۆزی ئەمریکا دەڵێت، “ئەم رێوشوێنانە یارمەتیدەر دەبن بۆ پاراستنی سیستمی دارایی عێراق و پڕۆژە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان دوورخستنەوەی لە ئیستیغلالکردن، کارکردنمان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئایندەی ئابووریی هەموو عێراقییەکان”.

ئەو تویتەی باڵیۆزی عێراق کردوویەتی:

ئەمریکا بانکی هودای عێراقی خستە لیستی سزاکانی

وەزارەتی گەنجینیەی ئەمریکا سزای بەسەر ئاژانسێک و دوو ک...

وەزارەتی گەنجینیەی ئەمریکا سزای بەسەر ئاژانسێک و دوو کەناڵی ئێرانی سەپاند