شەشەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی
بۆ خولی شەشەم
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی نزیک بووەتەوە
ئەحمەد مستەفا
رۆژی 9.9.2026، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژمارەیەک لە فیلمسازان، هونەرمەندان و میوانانی بواری سینەما لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەست پێ بکات.
فێستیڤاڵەکە ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێ و رۆژی 15.9.2026 خەڵاتەکانی رادەگەیەنێ.
بەپێی نوێترین داتا کە 964 دەستی کەوتووە، لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی زیاتر لە 100 فیلم لە 22 وڵاتی جیاوازە هەڵبژێردراون بۆ بەشە جیاوازەکان.
ئەم فێستیڤاڵە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە هونەرییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان فیلمسازانی کورد و هاوڕێیانی نێودەوڵەتییە، هەروەها هەلی پیشاندانی بەرهەمە سینەماییە نوێکان و ناساندنی تواناکانی فیلمسازیی ناوچەکە دەڕەخسێنێت.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا پیشان بدرێن و چالاکیی هونەری و گفتوگۆی تایبەت بە سینەماش بەڕێوە بچن، میوانی ناوخۆ و دەرەوە بانگهێشت دەکرێن.