لە هەڵەبجە

پیاوێکی بەتەمەن لە کاتی چوونی بۆ مزگەوت کوژرا


محەمەد عومەر-هەڵەبجە

ئەمشەو لە هەڵەبجە پیاوێکی بەتەمەن لە کاتی چوونی بۆ مزگەوت بۆ نوێژی عیشا، بە فیشەک کوژرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کە دەست 964 کەوتووە، کەسەکە تەمەنی 80 ساڵ زیاترە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە هۆکاری کوشتنەکەی چییە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی وت، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە دیارنییە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

وتیشی، بە وتەی کەسوکارەکەی هیچ کێشەیەکی شەخسی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ کەسدا نییە.

بە پێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، پیاوەکە لە نزیک مزگەوتی گوڵان کوژراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا