لە کەرکوک

هیچ کافتریایەک دوای 12ـەی شەو نابێت کراوە بێت

964+

توانا نەقی

لە کەرکوک بڕیار دەرکرا کە هیچ کافتریایەکی نێرگەلەکێشان و قاوەخانە نابێت لە دوای کاتژمێر 12ـەی شەوەوە کراوەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بەشی گەشتیاری بڵاویکردەوە، لەلایەن ئەوان و گەشتوگوزاری کەرکوکەوە بڕیاردراوە پێویستە سەرجەم خاوەن قاوەخانەکان پابەند بن بە رێنماییەکانەوە.

دەشڵێت، کاتی داخستنی ئەو شوێنانە کاتژمێر 12ـەی شەوە بۆیە دەبێت پابەند بن پێوەی.

ئەو شوێنانە ئەگەر پابەند نەبن بە بڕیارەکەوە ئەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە و سزا دەدرێن.

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوە...

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوەی لێدەکرێت

پۆلیسی زاخۆ به‌دواى سواڵکەراندا ده‌گه‌ڕێن

پۆلیسی زاخۆ به‌دواى سواڵکەراندا ده‌گه‌ڕێن