دیمه‌نى ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ر له سلێمانى كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون... وێنه: پۆلیسی سلێمانى
تەلەفۆن بکەن
پۆلیسی زاخۆ به‌دواى سواڵکەراندا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی زاخۆ ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت دیارده‌ى سواڵكه‌رى له ئیداره‌كه‌یان نه‌هێڵن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى جیاوازه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، ده‌ستگیریان بكه‌ن.
پۆلیس داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌هه‌ر كوێیه‌ك سواڵكه‌رێکیان بینی، له‌سه‌ر شه‌قام، كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و ناو بازاڕدا، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی زاخۆ ژماره مۆبایلی 07503688585 بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵكى، كه له كاتى بینینى سواڵكه‌راندا، په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن، یان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره 104ـى فریاكه‌وتنه‌وه بكه‌ن.