شۆفێرەکان لێپێچینەوەیان لێدەکرێت
دوو تاکسی لەسەر پێشبڕکێکردن دەستیان بەسەردا گیرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی تاکسی لەسەر پێشبڕکێکردن دەستیانبەسەردا گیرا و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەڵێت، شۆفیری تاکسییەکان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.1.2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن سەرنشینی تاکسییەک تۆمارکراوە و دوو تاکسی دەردەکەون کە لەسەر رێگەی دەرەوەی شار کەلار-سلێمانی پێشبڕکێ دەکەن.
ئۆتۆمبێلەکان لەجۆری نیسان ئاڵتیما وە تۆیۆتا کرۆلان، هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەم کار و دیاردەیە زۆر مەترسیدارە و هۆکارە بۆ روودانی کارەساتى هاتوچۆ و گیانلەدەستدانى ئەوشۆفێرانە و سەرنشینەکانیان و بەکارهێنەرانى دیکەى رێگەوبان”.
ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و رەوانەی گەراجی دەستبەسەردگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کراون، هەردوو شۆفێرەکەش بەپێى یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.