هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتری پێدەدرێت
لە سلێمانیش بەنزینی 750 دیناری کەمکرایەوە
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سلێمانیش بەنزینی 750 دیناری کەمکرایەوە و هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتر بەنزینی پێدەدرێت.
بەشێک لە هاوڵاتیان لە نیوەشەوە سەرە دەگرن بۆ بەنزین و هەندێکیان تا دەگەنە لای پەمپەکە، بەنزین تەواو دەبێ و بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیاریانداوە هاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتر بەنزینی پێ بدرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە زۆربەی شۆفێران بەنزینیان بەربکەوێ.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی 16 بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکەن و هەر بەنزینخانەیەکیش 30 هەزار لیتر بەنزینی هەیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری