سەعاتی سفر؛
پلانی شەڕی فراوان و جەنگە درێژخایەنەکەی نێوان عێراق و ئێران
ژووری هەواڵ
ترەمپ پاشگزبووەوە بە چەند هۆکارێک لە هێرشی فراوان بۆسەر ئێران و ئێرانیش خۆی حەزی لە گەورەکردنی شەڕەکەیە، لەلایەکی دیکەشەوە لە یادی وەستانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران نزیکین و دنیایەک باس و خواس لە زنجیرەی ئەمجاەری سەعاتی سفر کراوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی، باس لەوە دەکات کە ترەمپ کەوتە هەڵەوە کە وایزانی بە خۆپیشاندان و کوژرانی رابەر کەوتنی ئێران ئاسان دەبێت، ئێستا تێکەوتووە و ناشتوانێت بەڵێنەکانی بۆ فراوان کردنی شەڕ بباتە سەر.
باس لەوەش دەکات ئەسڵەن ئێران خۆی دەیەوێت شەڕەکە گەورە بکات و حەزی لێیەتی، هەرچی دەربارەی عێراقیشە پێی وانییە کە گروپە چەکدارەکان بە قسەی زەیدی بکەن و چەک دابنێت، لە داهاتووش سعودیە بەردەوام دەبێت لە لێدانی عێراق.
هەر لە بەرنامەکەدا عەقید سەلام وەڵامی چەندین پرسیاری بینەرانی داوەتەوە و لەسەر مێزی لمیش جەبهەکانی شەڕی ئێران عێراقی روونکردووەتەوە.
ئەمانە بەشێک لە بابەتەکانی ئەمجارەی پرۆگرامی سەعاتی سفرن:
– ترەمپ بە هەڵە هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی ئێران کرد
– ئێران خۆی دەیەوێت شەڕەکە فراوان بکات
– ئێران هێزی هەیە بۆیە ترەمپ پاشگەز بووەوە
-ئێران تانکێکی زۆری هێناوەتە عەبادان
-عێراق تەنیا ئەو سێ ئێف 16ـەی کاردەکات کە لەگەڵ زەیدی بوون
-ئەردەن هەڕەشەی هێرش بۆسەر عێراق دەکات
– میسر نایەوێت ئێستا شەڕ لەگەڵ ئێران بکات
بەراوردی توانای سەربازی نێوان میسر و ئێران
– ئیسرائیل دەتوانێت خۆی چەک دروست بکات
– ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنی سیستەمی سەربازی ئەمەریکی دەکات
– تەقینەوەکەی سەربازگەی تاجی بەهۆی گەرماوە نەبووە؟
– ئەمریکا بە فڕۆکە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هەرێم
– ترەمپ ترسی لە هەڵبژاردنی مانگی 11 هەیە
– عێراق ناتوانێت چەک لە گروپەکان دابماڵێت
– عێڕاق هاوکاری و چەکی نەما بۆیە داوای راگرتنی شەڕی کرد
– زلهێزەکان تەحەکومیان بە شەڕی ئێران و عێراقەوە دەکرد
– شەڕ بەردەوام بووایە عێراق تیادەچوو
– بەرە قورسەکانی شەڕی ئێران و عێراق لەسەر مێزی لم
– قورسترین شەڕ لە موحەمەرە روویدا