یەکێک لەرووداوەکانی ئەمڕۆی چەمچەماڵ. وێنە:هاتوچۆی چەمچەماڵ.
کەسێک گیانیلەدەستداوە
ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاوازی چەمچەماڵ بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
شۆڕش ساڵح جاف رێپێدراوی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رووداوی یەکەم کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ بووە، لە بانی مەقان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ناڤارا وەرگەڕاوە، رووداوی دووەم کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بوو، ئۆتۆمبێلێکی دۆج بەهۆی تیژڕەویەوە ئۆتۆمبێلەکە لەدەستی وەریگرتووە، رووداوی چوارەم کاتژمێر 4:00 لەنزیک پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ روویداوە لەنێوان پیکاب و بارهەڵگرێک بووە.
بەوتەی شۆڕش ساڵح، لە رووداوی نێوان پیکاب و بارهەڵگرەکە کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
د.شەریف رەحیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “ئەوەی مردووە شۆفێری پیکابەکە بووە و تەمەنی 56 ساڵە، بەرلەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا بوو، بەڵام رەوشی خێزانەکەی جێگیرە”.