رووداوەکە لە ناحیەی شۆڕش بووە
کرێکارێک کەوتەژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
له ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای چەمچەماڵ، کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتەژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا.
ئارام عەزیز شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5.9.2026 کرێکارێک کە خۆی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە، لەکاتی دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووەتە ژێر ئەو شۆفڵەی کە بارەکەی بۆ بارکردووە”.
“ئەو هاوڵاتییە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بۆ دڵنیایی رەوانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کراوە”، ئارام عەزیز وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە خێزاندارە، لەدایکبووی ساڵی 1966ـە و دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری